تەقینەوەیەک لە کێڵگەیەکی نەوتی مووسڵ رووی دا
تەقینەوەکە سەرلەبەیانیی ئەمڕۆ شەممە 7-3-2020 لە کێڵگەی نەوتیی نەجمە لە لە سنووری شارۆچکەی گەیارە لە باشووری مووسڵ لەڕێی بۆمبێکی چێندراوەوە رووی داوە.
بەهۆی تەقینەوەکەوە، ژمارەیەک کرێکار و بەڵێندەری کێڵگەکە بریندار بوون و گەیەندراونەتە نەخۆشخانە.
بەهۆی ناکارایی هێزە ئەمنی و سەربازییەکانی عێراق، دەیان گرووپ و میلیشیای چەکداریی توندڕەو، تاوانکاری و تیرۆریستی لە بەغدا و شارەکانی دیکەی ئەو وڵاتە بڵاو بوونەتەوە، کە بە ئارەزووی خۆیان و بەپێی بەرژەوەندیی ئەو لایەنەی کاری بۆ دەکەن، کردەی تاوانکاری و تیرۆریستی ئەنجام دەدەن.
باسنيوز