مەرجەعێكی شیعەكانی عێراق لە ئێران خرایە كەرەنتینەوە
نووسینگەی هادی مودەریسی، كە یەکێکە لە مەرجەعەکانی شیعەی عێراق بڵاویکردەوە، بە گومانی تووشبوونی بە ڤایرۆسی کۆرۆنا، مودەریسی و هاوسەر و برایەکی بە ناوی عەباس، لە شاری قومی ئێران خرانە کەرەنتینەوە.
شاری قوم، یەکەم ناوچەی ئێران بوو، ڤایرۆسی کۆرۆنای تێدا بڵاوبووەوە و دوای چین، ئێران زۆرترین ژمارەی توشبووانی تێدا تۆمارکراوە.
K24