عێراق بەهۆی کۆرۆناوە بڕیارێک لەبارەی مۆڵەکانەوە دەدات
شانەی قەیرانەکانی حکوومەتی عێراق بەهۆی بڵاوبوونەوەی ڤایرۆسی کۆرۆنا لە وڵاتەکەی، بڕیارێک لەبارەی مۆڵەکانەوە دەدات.
جەعفەر عەللاوی، وەزیری تەندروستی و سەرۆکی شانەی حکوومیی قەیرانی کۆرۆنا رایگەیاندووە، بڕیاریان داوە مۆڵەکان رۆژانە تەنیا سێ کاتژمێر (لە کاتژمێر 12ـی نیوەڕۆ تا کاتژمێر 3) بکرێنەوە و هەموو چالاکییە ئاینی، وەرزشی و کۆمەڵایەتییەکان تا کاتێکی نادیار، قەدەغە بکرێن.
جەعفەر عەللاوی داوای لە هاووڵاتییانی عێراق لە دەرەوە کردووە تا ناوەڕاستی ئەم مانگە بگەڕێنەوە وڵاتەکەیان، چونکە لەو کاتەوە هەموو دەروازە زەمینی و ئاسمانییەکانی عێراق و هەرێمی کوردستان جگە لە فڕۆکەخانەکانی هەولێر، بەغدا، بەسرە، دادەخرێن.
بەپێی دوایین ئامار، تا ئێستا 48 کەس لە عێراق و هەرێمی کوردستان تووشی ڤایرۆسی کۆرۆنا بوون، کە لەو ژمارەیەدا، چوار کەس گیانیان لەدەست داوە.
باسنيوز