باڵوێزخانەی ئەمریكا لە بەغدا زەنگی ئاگەداركردنەوەی لێدا

باڵوێزخانەی ئەمریكا لە بەغدا زەنگی ئاگەداركردنەوەی لێدا
پێش كەمێك باڵوێزخانەی ئەمریكا لە بەغدا زەنگی ئاگەداركردنەوەی لێدا و جارێ هۆكارەكەی نەزاندراوە.

لە ماوەی چەند مانگی رابردوودا دەیان جار لە لایەن میلیشیا شیعیەكانەوە هێرشی مووشەكی كراوەتە سەر باڵوێزخانەكە، بەڵام هیچ جارێك زیانی گیانی و داراییشی لێ نەكەوتووەتەوە.

میدیاكانی عێراق بڵاویان كردەوە ئێوارەی ئەمڕۆ چوارشەممەش جارێكی تر باڵوێزخانەی ئەمریكا لە ناوچەی سەوزی گەمارۆدراوی بەغدادا، زەنگی ئاگەداركردنەوەی لێدا، پێدەچێت جارێكی تر هێرشی كرابێتە سەر، یان چاوەڕوانی هێرش بكەن.









باسنيوز


Top