ئەمیرێک و پێنج چەکداری داعش دەستگیر کران

ئەمیرێک و پێنج چەکداری داعش دەستگیر کران
لە ناوچەیەکی نێوان کەرکووک و سەڵاحەدین، ئەمیرێک و پێنج چەکداری داعش دەستگیرکران.

شانەی راگەیاندنی ئەمنی عێراق بڵاویکردەوە، دەزگای دژە تیرۆری عێراق، ئەمیرێک و پێنج چەکداری داعشی، لە ناوچەیەکی نێوان کەرکووک و سەڵاحەدین دەستگیرکردووە.

بەهۆی تەقینەوەی دوو بۆمبی چێندراویش، لە دوو زەوی کشتوکاڵی، لە نزیک هەردوو شارەدی عەبارە و گوڵالەی باکووری رۆژهەڵاتی دیالە، جوتیارێک کوژرا و ژن و منداڵێک برینداربوون.

هاوکات، لە گوندی خەرزەی سەربە قەراج لە قەزای مەخمور، چەکدارانی داعش بە جلی سەربازییەوە، دوو کەسی سڤیلییان کوشت و یەکێکییان بە چەقۆ بریندارکرد.




K24
Top