پزیشكێكی عێراق تووشی كۆرۆنا بوو

پزیشكێكی عێراق تووشی كۆرۆنا بوو
ئەمڕۆ سێشەممە پزیشكێكی عێراقی لە بەغدا تووشی ڤایرۆسی كۆرۆنا بوو، بەڵام بە گوێرەی زانیارییەكان تەندروستی باشە.

میدیاكانی عێراق بڵاویان كردەوە ئەمڕۆ ژنە پزیشكێكی عێراق وەك تووشبووی ڤایرۆسی كۆرۆنا لە نەخۆشخانەیەكی بەغدا تۆمار كرا، دوای ئەوەی دوێنێ دووشەممە نیشانەكانی دەركەوتبوون و پشكنینی بۆ كرابوو.

ئێستا پزیشكەكە لە یەكێك لە دابڕگە تەندروستییەكانە لە نەخۆشخانەی غازی حەریری لە بەغدا.

جێی باسە ژمارەی تووشبووانی ڤایرۆسی كۆرۆنا لە عێراق گەیشتووەتە 26 كەس و هیچیان تەندروستیان خراپ نیە، هیچ گیان لەدەستدانێكیش تۆمار نەكراوە.












باسنيوز

Top