حزبوڵڵای عێراق ھەڕەشە دەكات

حزبوڵڵای عێراق ھەڕەشە دەكات
حزبوڵڵای عێراق ھەڕەشەی گڕدانی عێراق دەكات، ئەگەر سەرۆكی دەزگای ھەواڵگری بۆ پۆستی سەرۆك وەزیران كاندید بكرێت.

لە بەیاننامەیەكدا میلیشیاكانی حزبوڵڵای عێراق بڵاویان كردووەتەوە، مستەفا كازمی، سەرۆكی دەزگای ھەواڵگری عێراق ھاوكاری ئەمەریكییەكانی كردووە لە كوشتنی قاسم سولەیمانی و ئەبو مەھدی موھەندیس.

ئاماژە بەوەش دەكات، باشترین شت بۆ عێراق ئەوەیە دەستبەرداری عادل عەبدولمەھدی نەبێت و كار بكرێت بۆ ئەوەی جارێكی دیكە بگەڕێندرێتەوە سەر پۆستەكەی و كابینەیەكی نوێ پێكبھێنێت.

ئەوە لە كاتێكدایە لە چەند رۆژی رابردوودا دەنگۆی كاندیدكردنی مستەفا كازمی لە میدیاكانی عێراق بۆ پۆستی سەرۆك وەزیران بڵاوكرایەوە.





K24
Top