پێنج کەسی دیکە لە عێراق تووشی کۆرۆنا بوون

پێنج کەسی دیکە لە عێراق تووشی کۆرۆنا بوون
وەزارەتی تەندروستی و ژینگەی عێراق رایدەگەیێنێت، پێنج کەسی دیکە لە عێراق تووشی کۆرۆنا بوون کە سێ کەس لە تووشبووەکان لە بەغدان، یەکێکیان لە میسان و ئەوی دیکەشیان لە نەجەفە.

دکتۆر سەیف بەدر، گوتەبێژی وەزارەتی تەندروستی و ژینگەی عێراق لە راگەیێنراوێکدا رایگەیاند، وەزارەتەکەیان پێنج کەسی دیکەی تووشبوو بە ڤایرۆسی کۆرۆنایان تۆمارکرد کە سیانیان لە بەغدا، یەکێک لە میسان و ئەویدیکەشیان لە پارێزگای نەجەف بووە.

تاوەکو ئێستا ژمارەی تووشبوون بە ڤایرۆسی کۆرۆنا لە عێراق بەم شێوەیە:

بەغدا 13 کەس، کەرکووک پێنج کەس، سلێمانی چوار کەس، بابل یەک کەس، نەجەف دوو کەس کە یەکێکیان عێراقییە و ئەوی دیکەیان ئێرانی بوو، میسان یەک کەس.
Top