ئه‌نجومه‌نی ئاسایشی نەتەوە یەکگرتوەکان تاوتوێی دۆخی عێراق دەکات

ئه‌نجومه‌نی ئاسایشی نەتەوە یەکگرتوەکان تاوتوێی دۆخی عێراق دەکات
ئه‌نجومه‌نی ئاسایشی نەتەوە یەکگرتوەکان سبەی کۆدەبێتەوە و تاوتوێی دۆخی عێراق دەکات و نوێنەری تایبەتی سكرتێری گشتی نه‌ته‌وه‌ یه‌كگرتووه‌كان بۆ عیراق وتارێک لەوبارەیەوە پێشکەش دەکات.

نەتەوە یەکگرتوەکان لە راگەیەندراوێکدا بڵاویکردەوە، سبەی سێشەممە ئه‌نجومه‌نی ئاسایش کۆدەبێتەوە و تایبەت بە بارودۆخی عێراق گفتوگۆ دەکات و دوایین گۆڕانکاریەکان تاوتوێ دەکات.

لە کۆبونەوەکەدا جینین‌ هێنیس پلاسخارت، نوێنه‌ری تایبەتی سكرتێری گشتی نه‌ته‌وه‌ یه‌كگرتوه‌كان بۆ عیراق، وتەیەک پێشکەش بە ئه‌ندامانی ئەنجومەنی ئاسایش دەکات سەبارەت بە بارودۆخی عێراق رونکردنەوە دەدات.

شەوی رابردو عەلاوی، راسپێردراو بۆ پێكهێنانی حكومەت پاشەكشەی لە پێكهێنانی حكومەت راگەیاند و داوای لێبوردنی لە سەرۆك كۆمار كرد


شەوی رابردو محەمەد تۆفیق عەلاوی، راسپێردراو بۆ پێكهێنانی حكومەت پاشەكشەی لە پێكهێنانی حكومەت راگەیاند و داوای لێبوردنی لە سەرۆك كۆمار كرد.

نامەی دەستلەكاركێشانەوەم ئاڕاستەی بەڕێز سەرۆك كۆمار كرد، تیایدا داوای لێبوردنم كرد بۆ راسپاردن لە پێكهێنانی حكومەت


عەلاوی لە هەژماری تایبەتی خۆی لە تۆڕی کۆمەڵایەتی تویتەر نوسیویەتی ،"نامەی دەستلەكاركێشانەوەم ئاڕاستەی بەڕێز سەرۆك كۆمار كرد، تیایدا داوای لێبوردنم كرد بۆ راسپاردن لە پێكهێنانی حكومەت".

دەستلەکارکێشانەوەی محەمەد تۆفیق عەلاوی لە پۆستی سەرۆک وەزیرانی عێراق کێشەکانی عێراق گەیاندەوە چوارچێوەی یەکەم، دوای ئەوەی کۆتایی مانگی 12ی ساڵی پەرلەمانی عێراق نامەی دەستلەکارکێشانەوەی عادل عەبدولمەهدی لە ژێر فشاری خۆپیشاندەراندا پەسەندکرد.









خەندان
Top