ئەمشەو ناوچەی سەوزی بەغدا تۆپباران کرایەوە

ئەمشەو ناوچەی سەوزی بەغدا تۆپباران کرایەوە


ناوچەی سەوزی بەغدا، کە زۆرینەی وەزارەت و دامەزراوە عێراقییەکان و باڵوێزخانەکانی وڵاتانی لێیە، جارێکی دیکە تۆپباران کرایەوە.

بەرەبەیانی ئەمڕۆ دووشەممە 2-3-2020، دوو مووشەک لە ناوچەی سەوز کەوتوونەتە خوارەوە و میدیا عێراقییەکانیش ئاماژە بەوە دەکەن، کە هیچ زیانێکی مرۆیی و ماددی لێنەکەوتووەتەوە.

بەشێک لە سەرچاوە هەواڵییەکان باس لەوە دەکەن، کە میلیشیای وەعدوڵڵا، کە میلیشیایەکی حەشدی شەعبییە، دوو مووشەکەکەی ئاراستەی نەوچەی سەوز کردووە.

لە بەیاننامەیەکدا، میلیشیای وەعدوڵڵا رەتی دەکاتەوە هێرشە مووشەکییەکەی کردبێتە سەر ناوچەی سەوز و رایگەیاندووە، ”ئێمە تەنیا ئەو ئەرکانە بەجێ دەهێنین، کە دەوڵەت بۆمان دیاری دەکات“.

میلیشیا و گرووپە توندڕەو و تیرۆریستییەکان بەردەوام ناوچەی سەوز تۆپباران دەکەن و تا ئێستاش هێزە ئەمنییەکان نەیانتوانیوە هیچ کەسێک بە تۆمەتی تۆپبارانە بەردەوامەکان، دەستگیر بکەن.




باسنیوز
Top