کۆبوونەوەی پەرلەمانی عێراق بۆ ماوەیەک دواخرا
بەپێی زانیارییەکان ، دەستەی سەرۆکایەتیی پەرلەمانی عێراق بڕیاری دواخستنی کۆبوونەوەکەی لەبارەی متمانەدان بە کابینەکەی محەمەد تۆفیق عەلاوی داوە و دواخستنەوەکە بۆ نیو کاتژمێرە.
لەمبارەیەوە د.ڤیان سه‌بری، سەرۆکی فراکسیۆنی پارتی رايگەیاند، هۆڵی په‌رله‌مانی عێراق به‌مه‌به‌ستی ده‌نگدان به كابینه‌ی حكوومه‌تی نوێی عێراق ”چۆڵه و پێشبینی ناكرێت ڕێژەی یاسایی ته‌واو ببێت، هه‌ر بۆیه بڕیاریان داوە كه كۆبوونه‌وه‌كه بۆ نیو كاتژمێری دیكه دوابخرێت“.
باسنيوز