زەنگی دەستپێکردنی دانیشتنەکەی پەرلەمانی عێراق لێی دا و کورد بەشداری ناکات

زەنگی دەستپێکردنی دانیشتنەکەی پەرلەمانی عێراق لێی دا و کورد بەشداری ناکات
زەنگی دەستپێکردنی دانیشتنەکەی پەرلەمانی عێراق بۆ متمانەدان بە کابینەکەی محەمەد تۆفیق عەلاوی لێی دا و پەرلەمانتارانی کوردیش لە دانیشتنەکەدا بەشداری ناکەن.

کەمێک لەمەوبەر (یەکشەممە ١ی ئاداری ٢٠٢٠)، زەنگی دەستپێکردنی دانیشتنەکەی پەرلەمانی عێراق لێی دا و هێشتا نازاندرێت ئاخۆ ڕێژەی یاسایی کۆبوونەوەکە تەواو دەبێت یان نا.

بەپێی زانیارییەکان ، فراکسیۆنە کوردستانییەکان تائێستا نەچوونەتە نێو هۆڵی کۆبوونەوەکەی پەرلەمانی عێراق و لەوە دەچێت کورد بەشداری لە کۆبوونەوەکە نەکات.

هاوکات د. ناسر هەرکی، ئەندامی فراکسیۆنی پارتی لە پەرلەمانی عێراق رايگەیاند، هێشتا بڕیاری کۆتاییان لەبارەی بەشداریکردن یان بەشدارینەکردن نەداوە، ”ناشزانین ڕێژەی یاسایی تەواو دەبێت یان نا“.

پێشتر خالیدە خەلیل، ئەندامی فراکسیۆنی پارتی لە پەرلەمانی عێراق رايگەیاندبوو، ئەمڕۆ فراکسیۆنە کوردستانییەکان هەڵوێستی خۆیان بۆ رای گشتی لەبارەی کابینەکەی محەمەد تۆفیق عەلاوی رادەگەیەنن.












باسنيوز


Top