نوێنه‌ری هەرێمی کوردستان له ‌به‌غدا: وابڕوات سبەش دەنگ بە کابینەکەی عەلاوی نادرێ

نوێنه‌ری هەرێمی کوردستان له ‌به‌غدا: وابڕوات سبەش دەنگ بە کابینەکەی عەلاوی نادرێ
سەرۆكی نوێنەرایەتیی حكوومەتی هەرێمی كوردستان لە بەغدا رای گەیاند، ”وا بڕوات“، سبەی یەکشەممە ١ی ئاداری ٢٠٢٠، دەنگ بە کابینەکەی محەمەد تۆفیق عەلاوی نادرێت.

فارس عیسا، سەرۆکی نوێنەرایەتیی حکوومەتی هەرێمی کوردستان لە بەغدا رايگەیاند، متمانەدان بە كابینه‌کەی محەمەد تۆفیق عەلاوی له‌ ئه‌نجوومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق بۆ ڕۆژی یەکشەممە دواخراوە، تاوەکوو قه‌ناعه‌ت به ‌لایه‌نه‌كان بكرێت سبه‌ی ده‌نگ به ‌كابینەکە بدەن.

ئەوەشی ئاشکرا کرد: ”تائێستا دیارینه‌كراوه‌ کە پشكی كورد چه‌ند وه‌زیره، دەبوایە 4 وه‌زیر بێت، به‌ڵام ئێمه‌ ئه‌وه‌ی به ‌لامانه‌وه‌ گرنگه‌، شه‌راكه‌ت و ته‌وازن و ته‌وافوقه‌ لە کابینەکەدا نەک پۆست“.

ئەو بەرپرسەی حکوومەتی هەرێمی کوردستان جەختی کردەوە کە ”ئاوا بڕوات“، ده‌نگ به‌ كابینه‌کەی عه‌لاوی نادرێت و وه‌ك رۆژی پێنجشه‌ممه‌ی هەفتەی رابردوو، كورد و سوننه‌ و زۆربه‌ی شیعه‌كانیش ده‌نگی پێنادەن.











باسنيوز


Top