عەممار حەکیم: چارەسەری قەیرانی نێوان جەماوەر و دەسەڵات بە گوێگرتن دەبێت
عەممار حەکیم، سەرۆكی رەوتی حیکمە لە تویتێکدا لە هەژماری تایبەتی خۆی لە تۆڕی کۆمەڵایەتی نوسیویەتی، "لە ئەزمونی مێژویی رابردو و ئێستاشەوە بۆمان دەرکەوتوە، چارەسەری قەیرانی نێوان جەماوەر و دەسەڵات بە گوێگرتن دەبێت لە رای گەل، نەک بە سەرکوتکاری و بێدەنگکردنی دەنگی ئازادی".
دوبارە داوا لە حکومەت و دەزگا ئەمنییەکان دەکەینەوە، کە پارێزگاری پێویست بۆ خۆپیشاندەران دابینبکەن
حەکیم هاوکات ئیدانەی بەکارهێنانی تونوتیژی دەکات بەرامبەر خۆپیشاندەران و باسی لەوەکرد، "دوبارە داوا لە حکومەت و دەزگا ئەمنییەکان دەکەینەوە، کە پارێزگاری پێویست بۆ خۆپیشاندەران دابینبکەن، داوای لە خۆپیشاندەرانیش کرد کە بەرهەڵستی ئەو هێزە ئەمنییانە نەکەن کە کاریان پارێزگاری خۆپیشاندەرانە".
سەرۆكی رەوتی حیکمە ئیدانەی ئەو خراپەکاریانەشی کرد کە لەلایەن "کۆمەڵێک کەسی تێکدەرەوە" ئەنجامدەدرێت، بە بەکارهێنانی ناوی خۆپیشاندەران.
لە کۆتایی مانگی ئۆکتۆبەری ساڵی رابردوەوە خۆپیشاندان و ناڕەزایی لە بەغدای پایتەخت و شارەکانی دیکەی باشوری عێراق بەڕێوەدەچێت
لە کۆتایی مانگی ئۆکتۆبەری ساڵی رابردوەوە خۆپیشاندان و ناڕەزایی لە بەغدای پایتەخت و شارەکانی دیکەی باشوری عێراق بەڕێوەدەچێت، تا ئێستا نزیکەی 600 خۆپیشاندەر کوژراون و هەزارانی دیکەش برینداربون.
رێکخراوەکانی مافی مرۆڤ لە عێراق باس لەوەدەکەن، هێزە ئەمنییەكان گازی فرمێسكڕێژیان دژ بە خۆپیشاندەران بەكارهێناوە و بە مەبەستی بڵاوەپێكردنیان.
خەندان