ده‌وڵه‌تى یاسا: عه‌لاوى بۆ هه‌ڵبژاردنى كابینه‌ى وه‌زارییه‌كه‌ى میكانزمى دروستى په‌یڕه‌ونه‌كردوه‌

ده‌وڵه‌تى یاسا: عه‌لاوى بۆ هه‌ڵبژاردنى كابینه‌ى وه‌زارییه‌كه‌ى میكانزمى دروستى په‌یڕه‌ونه‌كردوه‌
ئەندامێکی هاوپه‌یمانى ده‌وڵه‌تى یاسا لە پەرلەمانی عێراق رایدەگەیەنێت، محەمەد تۆفیق عەلاوی، سەرۆک وەزیرانی راسپێردراو بۆ پێکهێنانی حکومەت لە هه‌ڵبژاردنى كابینه‌ى وه‌زارییه‌كه‌ى "میكانزمى دروستى په‌یڕه‌ونه‌كردوه‌".

كاتع ریكابى، ئەندامی هاوپه‌یمانى ده‌وڵه‌تى یاسا لە پەرلەمانی عێراق بە ئاژانسی هەواڵی عێراقی راگەیاندوە، "محه‌مه‌د تۆفیق عه‌لاوى، سه‌رۆك وه‌زیرانى راسپێردراو میكانزمى دروستى په‌یڕه‌و نه‌كردوه‌ بۆ چۆنێتى مامه‌ڵه‌كردنى له‌گه‌ڵ قه‌واره‌ و فراكسیۆنه‌ سیاسییه‌كان له‌باره‌ى دیاریكردنى كابینه‌ى حكومه‌ت".

ده‌وڵه‌تى یاسا پاڵپشتى پێكهێنانى حكومه‌تێك ده‌كات دور له‌ پشك پشكێنه‌


ئاماژەی بەوەشکردوە، ده‌وڵه‌تى یاسا پاڵپشتى پێكهێنانى حكومه‌تێك ده‌كات دور له‌ پشك پشكێنه‌ و به‌بێ ئه‌وه‌ى وه‌زیره‌كانى به‌شێوه‌یه‌كى ناڕاسته‌وخۆ له‌سه‌ر فراكسیۆنه‌كان هه‌ژمار بكرێن.

بڕیاربو پێنجشەممەی رابردو پەرلەمانی عێراق بۆ دەنگدان بە کابینە وەزارییەکەی محەمەد تۆفیق عەلاوی، سەرۆک وەزیرانی راسپێردراو کۆببێتەوە، بەڵام بەهۆی رێکنەکەوتنی لایەنەکانەوە رێژەی یاسایی پەرلەمانتاران ئامادەنەبون و بەهۆیەوە کۆبونەوەکە دواخرا.

ده‌وڵه‌تى یاسا هیچ ناكۆكییه‌كى له‌گه‌ڵ عه‌لاوى نییه‌ وگفتوگۆیشى له‌گه‌ڵ نه‌كردوه‌ له‌پێكهاته‌ى حكومه‌ته‌كه‌ى


كاتع ریكابى باسی لەوەشکردوە، "ده‌وڵه‌تى یاسا هیچ ناكۆكییه‌كى له‌گه‌ڵ عه‌لاوى نییه‌ وگفتوگۆیشى له‌گه‌ڵ نه‌كردوه‌ له‌پێكهاته‌ى حكومه‌ته‌كه‌ى و هیچ رێگریش ناكات ئه‌گه‌ر سازانى نیشتمانى هاته‌دى".

بە ئامانجی تەواوکردنی پێکهاتەی حکومەتی نوێ، کۆبونەوە نائاسایی پەرلەمان بۆ متمانەدان بە کابینەکەی بۆ رۆژی یەکشەممە دوابخرێت


شەوی رابردوش محەمەد تۆفیق عەلاوی، سەرۆک وەزیرانی راسپێردراو نامەیەکی ئاڕاستەی پەرلەمانی عێراق کرد و داوایکردوە، بە ئامانجی تەواوکردنی پێکهاتەی حکومەتی نوێ، کۆبونەوە نائاسایی پەرلەمان بۆ متمانەدان بە کابینەکەی بۆ رۆژی یەکشەممە دوابخرێت.

دەستەی سەرۆکایەتی پەرلەمان رەزامەندی لەسەر داواکارییەکەی محەمەد عەلاوی بۆ دواخستی کۆبونەوەکە دەربڕیوە


لای خۆیەوە محەمەد حەلبوسی سەرۆکی پەرلەمانی عێراق لە راگەیەندراوێکدا رایگەیاند، "دەستەی سەرۆکایەتی پەرلەمان رەزامەندی لەسەر داواکارییەکەی محەمەد عەلاوی بۆ دواخستی کۆبونەوەکە دەربڕیوە و رۆژی یەکشەممە کۆبونەوەی متمانەدان بە حکومەت بەڕێوەدەچێت".




خەندان
Top