یه‌كه‌م حاڵه‌تی تووشبوون به كۆرۆنا له به‌غدا تۆماركرا
وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی و ژینگه‌ی عێراقیش رایگه‌یاند، گه‌نجێك كه له ئێران گه‌ڕاوه‌ته‌وه، سه‌ردانی یه‌كێك له نه‌خۆشخانه‌كانی كردووه، دوای پشكنین ده‌ركه‌وتووه هه‌ڵگری ڤایرۆسی كۆرۆنایه و ئێستاش له ژێر چاودێری دایه.
وه‌زاره‌ته‌كه روونیشی ده‌كاته‌وه ئێستا گه‌نجه‌كه له ژووری تایبه‌ت چاودێری ده‌كرێت و باری ته‌ندروستیشی جێگیره.
دووپات له‌وه‌ش ده‌كاته‌وه ته‌واوی رێكاره ته‌ندروستییه‌كان به گوێره‌ی رێنماییه‌كانی رێكخراوی ته‌ندروستی جیهانی گیراونه‌ته‌به‌ر.
ئه‌وه‌ش روونكراوه‌ته‌وه، گه‌نجه‌كه سه‌ره‌تا له ئێران بووه، دواتریش چووه‌ته توركیا و له‌وێوه گه‌ڕاوه‌ته‌وه عێراق.
به‌مه‌ش ده‌بێته شه‌شه‌م حاڵه‌ت كه له عێراق تۆمار ده‌كرێت، یه‌كیان له شاری نه‌جه‌ف كه گه‌نجێكی ئێرانی بووه و ئێستا ره‌وانه‌ی وڵاته‌كه‌ی كراوه‌ته‌وه، چوار حاڵه‌تی دیكه‌ش له كه‌ركووك تۆمار كران، ئه‌وانیش ئه‌ندامی یه‌ك خێزان بوون و به هه‌مان شێوه له ئێران گه‌ڕابوونه‌وه و ئێستاش له ژێر چاودێریدان.
K24