وەزارەتی پەروەردەی عێراق بڕیارێكی نوێی لەبارەی داخستنی قوتابخانەكەوە دەركرد

وەزارەتی پەروەردەی عێراق بڕیارێكی نوێی لەبارەی داخستنی قوتابخانەكەوە دەركرد
ئێوارەی ئەمڕۆ چوارشەممە وەزارەتی پەروەردەی عێراق بڕیارێكی نوێی لەبارەی داخستنی قوتابخانەكانی وڵاتەكە و درێژكردنەوەی پشووی نیوەی ساڵی خوێندن دەركرد.


لە بڕیارەكەی وەزارەتی پەروەردەی عێراقدا هاتووە كە سوها خەلیل وەزیری پەروەردە رەزامەندی دەربڕیوە لەسەر درێژكردنەوەی پشووی نیوەی ساڵ بۆ قوتابیانی هەردوو پارێزگای بەغدا و بەسرە بۆ ماوەی هەفتەیەك.


ئەم بڕیارەی وەزارەتەكە هاوكاتە لەگەڵ زنجیرەیەك ڕێوشوێنی خۆپاراستن لە ڤایرۆسی كۆرۆنا كە لەلایەن حكوومەتی عێراقەوە ئەنجام دەدرێت.










باسنيوز

Top