١٢ حاڵەتی گوماناویی تووشبوون بە کۆرۆنا لە مووسڵ هەیە
ئەمڕۆ چوارشەممە ٢٦ی ٢ی ٢٠٢٠، دکتۆر فەلاح ئەلتائی، بەڕێوەبەری گشتیی تەندروستیی پارێزگای نەینەوا رايگەیاند، فەرمانگەی تەندروستیی نەینەوا ١٢ کەسی راگرتووە کە گومان دەکرێت تووشبووی ڤایرۆسی کۆرۆنا بن.
ئەوەشی ڕوون کردەوە کە ئەو ١٢ کەسەی راگیراون، لە ئێرانەوە گەڕاونەتەوە سنووری پارێزگاکە و ئێستا لە نەخۆشخانەی (سەلام)ی گشتی لە مووسڵ خراونەتە ژێر چاودێریی پزیشکییەوە.
ئەمە لە کاتێکدایە کە دوێنێ سێشەممە ٢٥ی شوباتی ٢٠٢٠، وەزارەتی تەندروستیی عێراق بە فەرمی چوار حاڵەتی کۆرۆنای لە پارێزگای کەرکووک راگەیاند لەنێو خێزانێکدا کە لە ئێران گەڕابوونەوە، پێشتریش حاڵەتێکی تووشبوون بە کۆرۆنا لە پارێزگای نەجەف تۆمار کرابوو.
باسنيوز