داوای گۆڕینی عەللاوی دەكرێت

داوای گۆڕینی عەللاوی دەكرێت

پەرلەمانتارێکی عێراق، باس لە ئەگەری رێککەوتنێکی کورد، سوننە و شیعە دەکات، بۆ گۆڕینی محەمەد عەللاوی بە کەسێکی دیکە، یان مانەوەی عادل عەبدولمەهدی لە پۆستەکەی.

یەحیا محەمەدی، پەرلەمانتاری عێراق لەسەر هاوپەیمانی هێزە سوننەکان ئاشکرایکرد، جۆرێک لە نزیکبوونەوەی نێوان کورد، سوننە و شیعە هەیە، بۆ گۆڕینی محەمەد عەللاوی بە کەسێکی دیکە، یان مانەوەی عادل عەبدولمەهدی لە پۆستی سەرۆک وەزیران.

ئەو پەرلەمانتارە ئاماژەی بۆ ئەوەکرد، داواکارییەکی فەرمییان داوەتە کوتلە شیعەکان، بۆ گۆڕینی عەللاوی.



K24
Top