عێراق بەهۆی کۆرۆناوە سنوورەکانی لەگەڵ وڵاتێکی دیکە دادەخات

عێراق بەهۆی کۆرۆناوە سنوورەکانی لەگەڵ وڵاتێکی دیکە دادەخات
بەهۆی سەرهەڵدانی ڤایرۆسی کۆرۆنا تێیدا، عێراق سنوورەکانی لەگەڵ وڵاتێکی دیکەی دراوسێ، دادەخات.

ئەمڕۆ دووشەممە 24-2-2020، دوەزارەتی تەندروستیی کوێت تووشبوونی سێ کەسی لە وڵاتەکەی بە ڤایرۆسی کۆرۆنا راگەیاند، کە یەکێکیان هاووڵاتیی سعودیەیە.

ئەو سێ کەسە لە شاری مەشهەدی ئێران گەراونەتەوە کوێت و لە فڕۆکەخانە دەرکەوتووە هەڵگری ڤایرۆسەکەن، بۆیە خراونەتە ژێر چاودێرییەوە.

دوای راگەیاندنی تووشبوونی ئەو سێ کەسە لە کوێت بە کۆرۆنا، دەسەڵاتدارانی عێراق بڕیاری داخستنی دەروازەی سەفوانی لەنێوان وڵاتەکەی و کوێت، دا.

میدیا عێراقییەکان ئاماژە بەوە دەکەن، کە داخستنی دەروازەکە لەسەر داوای دەوڵەتی کوێت بووە.

پێشتریش بەهۆی بڵاوبوونەوەی ڤایرۆسی کۆرۆنا تێیدا، عێراق بڕیاری دا دەروازە سنوورییەکانی بەڕووی ئێران، دابخات.









باسنيوز

Top