لە هێرشێکی داعشدا سێ پۆلیسی عێراقی بریندار بوون
درەنگانی شەوی رابردوو تیرۆریستانی داعش لە سنووری پارێزگای دیالە هێرشیان كردە سەر خالێكی پۆلیس و بەو بۆنەوە سێ پۆلیس بریندار بوون.
نیهادمحەمەد، گوتەبێژی پۆلیسی دیالە، راگەیاند: "درەنگانی شەوی رابردوو لە سنووری شاری باقووبە تیرۆریستانی داعش هێرشیان كردە سەر خاڵێكی پشكنینی پۆلیس و ئەوانیش واتە هێزەكانی پۆلیس ڕووبەڕوویان بوونەوە."
گوتیشی: "بەهۆی ئەو پەلامارەوە 3 پۆلیس بریندار بوون."
تا بەرەبەیانی ئەمڕۆ دووشەمە 24ی شوباتی 2020 هێزێكی ئەمنی ناوچەكەی گەمارۆ داوە بۆ هەر وەڵامێكیتری چەكدارانی داعش.
باسنیوز