لە هێرشێکی داعشدا سێ پۆلیسی عێراقی بریندار بوون

لە هێرشێکی داعشدا سێ پۆلیسی عێراقی بریندار بوون


درەنگانی شەوی رابردوو تیرۆریستانی داعش لە سنووری پارێزگای دیالە هێرشیان كردە سەر خالێكی پۆلیس و بەو بۆنەوە سێ پۆلیس بریندار بوون.

نیهادمحەمەد، گوتەبێژی پۆلیسی دیالە، راگەیاند: "درەنگانی شەوی رابردوو لە سنووری شاری باقووبە تیرۆریستانی داعش هێرشیان كردە سەر خاڵێكی پشكنینی پۆلیس و ئەوانیش واتە هێزەكانی پۆلیس ڕووبەڕوویان بوونەوە."

گوتیشی: "بەهۆی ئەو پەلامارەوە 3 پۆلیس بریندار بوون."

تا بەرەبەیانی ئەمڕۆ دووشەمە 24ی شوباتی 2020 هێزێكی ئەمنی ناوچەكەی گەمارۆ داوە بۆ هەر وەڵامێكی‌تری چەكدارانی داعش.





باسنیوز
Top