خەنجەر: رێکنەکەوتن لەگەڵ کورد هەڕەشە لە هاوبەشیی نیشتمانی دەکات

خەنجەر: رێکنەکەوتن لەگەڵ کورد هەڕەشە لە هاوبەشیی نیشتمانی دەکات
خەمیس خەنجەر، سەرۆکی حیزبی مەشرووعی وەتەنی لە عێراق رایگەیاند، پێشکەشکردنی کابینەی نوێی حکومەتی عێراق بەبێ رێککەوتن لەگەڵ کورد هەڕەشە لە هاوبەشیی نیشتمانی دەکات.

رۆژی شەممە 22-02-2020 خەمیس خەنجەر لە توویتێکدا لە هەژماری خۆی رایگەیاند، "پێشکەشکردنی کابینەی حکومەت بۆ بەدەستهێنانی متمانە بەبێ رێککەوتن لەگەڵ شاندی کورد هەڕەشە لە هاوبەشیی نیشتمانی دەکات و دەبێت رێگەچارەیەک هەبێت تایبەتمەندیی هەرێم لەبەرچاو بگرێت".

خەمیس خەنجەر ئاماژەی بەوە کردووە، "دەبێت لەو ماوەیەی کە دەستوور دیاریی کردووە، کاربکرێت بۆ مسۆگەرکردنی رەزامەندیی هاوبەشە راستگۆکان بۆ پێدانی متمانە بە حکومەت، ئەگەرنا رەوشەکە بەرەو ئاڵۆزبوونی زیاتر دەچێت".

چاوەڕوان دەکرێت پەرلەمانی عێراق لە ناوەڕاستی ئەم هەفتەیەدا کۆببێتەوە بۆ پێدانی یان پێنەدانی متمانە بە کابینەی نوێی حکومەتی عێراق بە سەرۆکایەتیی محەممەد تۆفیق عەللاوی، بەڵام ئەو بابەتە ناکۆکیی زۆری لەنێوان لایەنە سیاسییەکان دروستکردووە، بەتایبەت کورد و بەشێکی سوننە کە لە شێوازی دەستنیشانکردنی وەزیرانی کابینەکەی عەللاوی ناڕازین.
Top