دیالە سەربازێكی عێراقی بە دەستڕێژی گوللە كوژرا
نیهادمحەمەد، گوتەبێژی بەڕێوەبەرایەتیی پۆلیسی دیالە، رایگەیاند: "دوانیوەڕۆی ئەمڕۆ شەممە 22/ 2/2020 لە شاری باقووبەی ناوەندی پارێزگای دیالە، سەربازێكی عێراقی بە دەستڕێژی چەكدارانی نەناسراو كوژراوە."
گوتیشی: "لێكۆڵینەوە لە ڕووداوەكەدەستی پێ كردووە و ناوچەكە لەلایەن هێزە ئەمنییەكانەوە گەمارۆ دراوە."
وێنەی قوربانییەكە بڵاوكراوەتەوە و هێشتا هیچ گرووپێک بەرپرسیارێتیی ئەو ڕووداوەی نەگرتووەتە ئەستۆ.
باسنیوز