داوای داخستنی مەرزەکانی نێوان عێراق و ئێران دەکرێت
پەرلەمانتارێکی عێراق داوای داخستنی مەزرەکانی نێوان وڵاتەکەی و کۆماری ئیسلامیی ئێران، دەکات.
ئەمڕۆ پێنجشەممە 20-2-2020، جەواد موسەوی، پەرلەمانتاری عێراق لە بەیاننامەیەکدا، داوای لە وەزیرانی ناوخۆ و تەندروستیی وڵاتەکەی کردووە چاو بە بڕیاری بواردنی هاووڵاتییانی ئێران لە وەرگرتنی ڤیزای عێراقی، بخشێننەوە.
جەواد موسەوی هەروەها رایگیاندووە، بەهۆی سەرهەڵدانی ڤایرۆسی کۆرۆنا لە شاری قوم لە ئێران و گیان لەدەستدانی دوو کەس بەهۆیەوە، مەترسیی گوێزرانەوەی ئەو ڤایرۆسە بۆ عێراق هەیە و پێویستە بۆ ماوەی یەک مانگی تەواو هاتوچۆی گەشتیاران لەنێوان عێراق و ئێران رابگیرێت.
باسنيوز