هاوپەیمانییەکی نوێ لە پەرلەمانی عێراق دروست دەکرێت
موسەننا سامەڕائی، پەرلەمانتاری پێشووی هاوپەیمانیی هێزە عێراقییەکان (سوننەمەزهەب)، لە هەژماری تایبەتیی خۆی لە تۆڕی کۆمەڵایەتیی (تویتەر) رایگەیاندووە، هاوپەیمانییە نوێیەکە، کە خۆی یەکێکە لە دامەزرێنەرانی، بەناوی ”نیشتمان یەکەمینە“ دەبێت.
موسەننا سامەڕائی هەروەها رایگەیاندووە، کە ئاماژەکانی دروستبوونی هاوپەیمانیی نیشتمان یەکەمینە هەفتەیەک دەبێ دەرکەوتوون و رێکارەکانی دروستکردنی تەواو بوون.
ئەو پەرلەمانتارە جەختی لەوە کردووەتەوە، کە هاوپەیمانییەکە پاڵپشتیی لە داواکانی گەلی عێراق و سەقامگیریی وڵات، دەکات.
باسنیوز