ڕێكخراوی لێبووردنی نێودەڵەوتی: ساڵی 2019 ساڵێکی پڕ تەنگژە بوو
لە سەرەتای ڕاپۆرتەكەدا ڕێكخراوەكە نووسیویەتی ساڵی 2019 بۆ ڕۆژهەڵاتی ناوەراست و باكووری ئەفریقا ساڵێك بووە كە زۆرترین سەرپێچی لە مافەكانی ئافرەت و پەنابەران و كرێكاری بێگانە و خۆپیشاندەران كراوە.
بەپێی ئەو ئامارانەی كە ڕێكخراوەكە بڵاوی كردوونەتەوە، لە عێراق زیاتر لە 500 هاووڵاتی و لە ئێرانیش 300 هاووڵاتی، بە هۆی خۆپیشاندانەوە كوژران و 136 هاووڵاتیش لە 12 وڵات بەهۆی نووسینەكانیانەوە لە ئەنتەرنێت دەستگیر كراون و 367 هاووڵاتیش بەهۆی داكۆكیان لە مافەكانی مرۆڤ ڕووبەڕووی ئەشكەنجە بوونەتەوە.
هەر لەبارەی عێراقەوە لە ڕاپۆرتەكەدا هاتووە: "لە ساڵی 2019 سووكایەتییەكی زۆر بە خۆپیشاندەران و ڕۆژنامەنووسان و چالاكوانان كراوە، لە ڕێگەی چەكی قەناسەوە خۆپیشاندەران سەركوت كراون و لە مانگی ئۆکتۆبەرەوە هەتا ئێستا نزیکەی 500 کەس لە خۆپیشاندانەکانی عێراق کوژراون، هەروەها گازی فرمێسكڕێژیش بەرامبەریان بەكار هێنراوە، چەند جارێك ئەنتەرێت داخرا، هەروەها لە ناوخۆی عێراقیشەوە زیاتر لە 500 هەزار كەس ئاوارەی سەردەمی شەڕی داعیشن".
ئەو ئامارەی ڕێکخراوی لێبووردنی نێودەوڵەتی لە کاتێکدایە کە کۆمسیۆنی باڵای مافەکانی مرۆڤ لە عێراق، ئاشکرای کردووە لە خۆپیشادانەکانی عێراقدا زیاتر لە 600 کەس کوژراون و 25 هەزار کەسیش بریندار بوون.
باسنيوز