یاریده‌ده‌ری وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مریكا سه‌ردانی به‌غدا ده‌كات

یاریده‌ده‌ری وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مریكا سه‌ردانی به‌غدا ده‌كات
له‌ سه‌ردانێكی پێشتر رانه‌گه‌یه‌ندراودا، یاریده‌ده‌ری وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مریكا بۆ كاروباری رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست سه‌ردانی به‌غدای كردو له‌گه‌ڵ سه‌ركرده‌و لایه‌نه‌ سیاسییه‌كان كۆبوه‌وه‌.

باڵیۆزخانه‌ی ئه‌مریكا له‌ به‌غدا بڵاویکردەوە، شه‌وی رابردو، دیڤید شینكر، یاریده‌ده‌ری وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مریكا بۆ كاروباری رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست سه‌ردانی به‌غدای كردوه‌، تایبه‌ت به‌ په‌یوه‌ندی نێوان ویلایه‌ته‌ یه‌كگرتوه‌كان و عێراق لەگەڵ لایەنەکان کۆبوەتەوە.

ئاماژەی بەوەشکردوە، له‌سه‌ردانه‌كه‌یدا له‌گه‌ڵ سه‌رۆك به‌رهه‌م، سه‌رۆك كۆماری عێراق، عادل عه‌بدولمه‌هدی، سەرۆک وه‌زیرانی دەستلەکارکێشاوەی عێراق و محه‌مه‌د حه‌لبوسی، سه‌رۆك وەزیرانی راسپێرداو کۆبوەتەوە.

ه‌ردانه‌كه‌ی شینكر بۆ عێراق تایبه‌ت بوه‌ به‌ په‌ره‌پێدان و هه‌ماهه‌نگی به‌رده‌وامی ئه‌مریكاو عێراق


باڵیۆزخانه‌ی ئه‌مریكا له‌ به‌غدا باسی لەوەشکردوە، سه‌ردانه‌كه‌ی شینكر بۆ عێراق تایبه‌ت بوه‌ به‌ په‌ره‌پێدان و هه‌ماهه‌نگی به‌رده‌وامی ئه‌مریكاو عێراق.

یاریده‌ده‌ری وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مریكا ئیدانه‌ی هێرش و توندوتیژیه‌كانی به‌رامبه‌ر به‌ خۆپیشانده‌رانی مه‌ده‌نی كردوه‌و رایگەیاندوە، پشتیوانی ته‌واوی خۆپیشانده‌ران ده‌كه‌ن و مافێكی سه‌ره‌تایی خۆیانه‌ كه‌ به‌ئازادانه‌ گوزارشت له‌بۆچون و خواسته‌كانیان بكه‌ن.

ئەمریکا رۆڵی مه‌رجه‌عیه‌تی باڵای عێراق به‌رزده‌نرخێنێت و رێزی تایبه‌تی بۆی هه‌یه‌، هاوبه‌شی نێوان ئه‌مریكاو عێراقیش له‌ئاستێكی ئه‌منی بەرزدایه‌


لە به‌یاننامه‌كه‌دا هاتوە، "ئەمریکا رۆڵی مه‌رجه‌عیه‌تی باڵای عێراق به‌رزده‌نرخێنێت و رێزی تایبه‌تی بۆی هه‌یه‌، هاوبه‌شی نێوان ئه‌مریكاو عێراقیش له‌ئاستێكی ئه‌منی بەرزدایه‌و به‌مه‌به‌ستی پارێزگاریكردن له‌سه‌روه‌ری خاكی عێراق، له‌و روه‌شه‌وه‌ هاوكار و هه‌ماهه‌نگی یه‌كتر بون له‌روبه‌ڕوبونه‌وه‌ی داعش".





خەندان
Top