ئه‌مه‌ریكا په‌یامێك ده‌گه‌یه‌نێته هه‌ر سێ سه‌رۆكایه‌تییه‌كه‌ی عێراق
به گوێره‌ی راگه‌یه‌ندراوی باڵیۆزخانه‌ی ئه‌مه‌ریكا له به‌غدا، ده‌یڤید شینكه‌ر، یاریده‌ده‌ری وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مه‌ریكا رۆژی 18ی شوبات/ فێبرایه‌ری 2020 له به‌غدا بووه و له‌گه‌ڵ هه‌ر سێ سه‌رۆكایه‌تی، ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌ران، سه‌رۆكایه‌تی كۆمار و سه‌رۆك وه‌زیران كۆبووه‌ته‌وه.
به گوێره‌ی راگه‌یه‌ندراوه‌كه، وێڕای دووپاتكردنه‌وه له په‌یوه‌ندییه‌كانی نێوان واشنتن و به‌غدا، به‌ڵام نیگه‌رانی وڵاته‌كه‌ی له ئه‌نجامدانی توندوتیژی دژی خۆپیشانده‌ران و كوشتن‌یان ده‌ربڕیوه و به روونی ئاماژه‌ی به‌وه كردووه، كه نابێت به هیچ شێوه‌یه‌ك ئه‌و كارانه به‌رامبه‌ر خۆپیشانده‌ران ئه‌نجام بدرێن.
ئاماژه‌ی به‌وه‌شكردووه، كه خۆپیشانده‌ران مافێكی ئاسایی خۆیانه بۆ ئه‌وه‌ی به هێمنی و ئاشتییانه‌ی ناڕه‌زاییه‌كانیان ده‌رببڕن، هاوكات پشتیوانی خۆیشی بۆ ئه‌و داواكارییانه ده‌ربڕیوه، له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا رایگه‌یاندووه، كه پێویسته تاوانباران و بكوژانی خۆپیشانده‌ران بدرێنه دادگا و سزا بدرێن.
یاریده‌ده‌ری وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مه‌ریكا، جه‌ختی له هاوبه‌شی ئه‌مه‌ریكا له‌گه‌ڵ هێزه ئه‌منییه‌كانی عێراق كردووه‌ته‌وه له به‌هێزكردنی پێگه و سه‌روه‌ری عێراق و هاوكاریكردنی ئه‌و وڵاته بۆ تێكشكاندنی "ئامانجه هاوبه‌شه‌كه‌یان" كه رێكخراوی تیرۆریستی و توندڕه‌وی داعشه.
میدیا عێراقییه‌كانیش ئاماژه بۆ ئه‌وه ده‌كه‌ن، كه مه‌به‌ستی شینكه‌ر ئه‌وه‌یه هێزه‌كانی ئه‌مه‌ریكا له عێراق ده‌مێننه‌وه، كه پێشتر ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق به ده‌نگی كوتله شیعه‌كان یاسای ده‌ركردنی هێزه بیانییه‌كانیان په‌سه‌ند كرد.
K24