ژمارەیەک بەرپرسی حزبێکی عێراقی بە کۆمەڵ دەست لەکار دەکێشنەوە
ئەمڕۆ سێشەممە 18-2-2020، خاتوو عەلییە ئیمارە، پەرلەمانتاری کوتلەی (بەیاریقولخەیر) لە بەیاننامەیەکدا رایگەیاندووە، ژمارەیەک ئەندامی ئەمیندارێتیی گشتیی و راوێژکاری بەیاریقولخەیر، دەستیان لەکار کێشایەوە.
عەلییە ئیمارە، کە خۆی جێگری یەکەمی ئەمینداری گشتیی حزبەکە بوو، ئاماژەی بەوەش کردووە، کە خۆی یەکێکە لەو بەرپرسانەی دەستیان لەکار کێشاوەتەوە.
جێگری یەکەمی ئەمینداری گشتیی بەیاریقولخەیر هۆکاری دەست لەکار کێشانەوە بە کۆمەڵەکەی بۆ پشتگیرینەکردنی حزبەکەی لە خۆپیشاندەران، گەڕاندەوە.
حزبی بەیاریقولخەیر، لە ساڵی 2017 بە سەرۆکایەتیی خالید عوبەیدی، سەرکردەی سوننەمەزهەبی عێراق دامەزرا و لە هەڵبژاردنی 2018دا، دوو کورسی لە پەرلەمانی عێراق بە دەست هێنا.
باسنيوز