راپۆرتێكی نێودەوڵەتی: لە عێراق چارەنووسی یەك ملیۆن هاووڵاتی نادیارە
(راسا ئوسترا) كە بەرپرسی لێژنەكەیە، دەڵێت لە ساڵی 1950وە تاكوو ئێستا نزیكەی یەك ملیۆن هاووڵاتیی ونبووی عێراقی چارەنووسیان دیار نییە، بۆیە لەگەڵ حكوومەتی عێراق و هەرێمی كوردستان بەردەوامن و لە هەوڵدان كە چارەنووسی ئەو هاووڵاتییە ونبووانە بدۆزرێتەوە.
سەبارەت ئەو گۆڕە بە كۆمەڵەكانیش (راسا ئوسترا) ڕای گەیاندووە كە گومان دەكرێت 200 گۆڕی بەكۆمەڵ لە ناوچە جیاجیای عێراق هەبێت، 100 گۆڕی بە كۆمەڵیش پشتڕاست كراوەتەوە، بەڵام تا ئیستا هەڵنەدراونەتەوە".
لە ڕاپۆرتەكەدا ئاماژە بەوەش دراوە كە لەسەر ئاستی جیهان، عێراق لە پلەی یەكەمین دێ كە زۆرترین هاووڵاتی ونبووی هەیە.
باسنيوز