عێراق بەهۆی کۆرۆناوە بڕیارێک بەسەر کرێکارە چینییەکان دەسەپێنێت

 عێراق بەهۆی کۆرۆناوە بڕیارێک بەسەر کرێکارە چینییەکان دەسەپێنێت


حکوومەتی عێراق بەهۆی ڤایرۆسی کۆرۆناوە، بڕیارێک بەسەر کرێکارە چینییەکان، دەسەپێنێت.

باسم عەبدولزەمان، وەزیری کار و کاروباری کۆمەڵایەتیی عێراق لە بەیاننامەیەکدا رایگەیاندووە، پێویستە بڕیارێکی یاسایی دەربچێت و کرێکارە چینییەکان، کە لە کێڵگە نەوتییەکانی عێراق کار دەکەن، پابەند بکا بە نەچوونە دەرەوەیان لە عێراق.

باسم عەبدولزەمان هۆکاری دەرکردنی ئەو بڕیارەی بۆ سەلامەتیی کرێکارە چینییەکان و هاووڵاتییانی عێراق گێڕاوەتەوە.

وەزیری کاری عێراق ئاماژەی بەوەش کردووە، کە لەگەڵ بەڕێوەبەری گشتیی رەگەزنامە و بەڕێوەبەری ئیقامە کۆ بووەتەوە و رێککەوتوون لەسەر رێکخستنی کۆبوونەوەیەک بۆ بەشداریکردنی هەموو لایەنە پەیوەندیدارەکان و دەرکردنی بڕیارەکە.

لە کۆتایی ساڵی رابردووەوە، ڤایرۆسی کۆرۆنا، کە لە مرۆڤێکەوە بۆ مرۆڤێکی دیکە دەگوازرێتەوە و تا ئێستا لە چەند وڵاتێک دۆزراوەتەوە، لە شاری وهان سەری هەڵدا.

تا ئەمڕۆ سێشەممە 18-2-2020، 72 هەزار و 438 هاووڵاتیی چینی تووشی ئەو ڤایرۆسە بوون، کە هەزار و 868 کەسیان گیانیان لەدەست داوە.





باسنيوز
Top