هاوپه‌یمانى فه‌تح: رەتکردنەوەکەی کابینەکەی عەلاوی ده‌بێته‌هۆى دروستبونى پشێوى
محه‌مه‌د ساحیب ده‌ڕاجى، ئه‌ندامى هاوپه‌یمانى فه‌تح لە ئه‌نجومه‌نى نوێنه‌رانی عێراق رایگه‌یاند، په‌سه‌ندكردنى حكومه‌تى محه‌مه‌د تۆفیق عه‌لاوى، سه‌رۆك وه‌زیرانى راسپێردراو په‌یوه‌سته به‌شێوازى خستنه‌ڕوى كابینه وه‌زارییه‌كه‌ى".
ئەگەر وەزیرانی کابینەکەی عه‌لاوى سەربەخۆ نەبن، روبه‌ڕوى ئاسته‌نگى گه‌وره ده‌بێته‌وه له په‌رله‌ماندا
ئاماژەی بەوەشکرد، ئەگەر وەزیرانی کابینەکەی عه‌لاوى سەربەخۆ نەبن، روبه‌ڕوى ئاسته‌نگى گه‌وره ده‌بێته‌وه له په‌رله‌ماندا.
یه‌كی ئه‌م مانگه، د. به‌رهه‌م ساڵح، سه‌رۆك كۆماری عێراق محه‌مه‌د تۆفیق عه‌لاوی به‌مه‌به‌ستی پێكهێنانی حكومه‌تی نوێی عێراق راسپارد، كه له‌لایه‌ن به‌شێكی زۆری شیعه‌كانه‌وه پشتیوانی لێده‌كرێت، ماوەی مانگێکیشی لەبەردەستدایە بۆ پێشکەشکردنی کابینەکەی.
په‌سه‌ندكردنى كابینه‌كه به‌نده به‌لێهاتویی و سه‌ربه‌خۆیی پاڵێوراوه‌كان و توانایان بۆ به‌ڕێوەبردنى ده‌وڵه‌ت
ده‌ڕاجى باس لەوەشدەکات، "په‌سه‌ندكردنى كابینه‌كه به‌نده به‌لێهاتویی و سه‌ربه‌خۆیی پاڵێوراوه‌كان و توانایان بۆ به‌ڕێوەبردنى ده‌وڵه‌ت، بەڵام ره‌تكردنه‌وه‌ى كابینه‌كه له دانیشتنى ئه‌نجومه‌نى نوێنه‌راندا ده‌بێته‌هۆى دروستبونى پشێوى".
هه‌وڵێك هه‌یه له‌لایه‌ن فراكسیۆنه كوردییه‌كان بۆ ده‌ستبه‌رداربون له‌پشك پشكێنه‌ى حیزبى
رونیشیکردەوە، "هه‌وڵێك هه‌یه له‌لایه‌ن فراكسیۆنه كوردییه‌كان بۆ ده‌ستبه‌رداربون له‌پشك پشكێنه‌ى حیزبى و له‌برى ئه‌وه نوێنه‌رایه‌تى پێكهاته‌ییان هه‌بێت له ئه‌نجومه‌نى وه‌زیران".
بەپێی وتەی نەدا شاکر، ئەندامی هاوپەیمانی نەسر لە پەرلەمانی عێراق، لە حکومەتی داهاتوی عێراقدا پێنج ژن پۆستی وزاری وەردەگرن و سەرجەم وەزیرەکانیش کەسانی سەربەخۆ دەبن.
ئەو پەرلەمانتارە باسی لەوەشکرد، عەلاوی ناوی ئەندامانی حکومەتەکەی رەوانەی دەستەی لێپرسینەوە و دادپەروەری کردوە بە ئامانجی دڵنیابونەوەی لە شیاویەتی ئەو کەسانەی لەروی نەبونی تاوان و ئەندامنەبون لە رژێمی بەعس.
خەندان-