کچێک سەری دایکی خۆی دەبڕێ
ئەمڕۆ یەکشەممە 16-2-2020، ئەنجوومەنی باڵای دادوەریی عێراق لە بەیاننامەیەکدا رایگەیاندووە، کچەکە لەدایکبووی ساڵی 1993ـەیە و قوتابیی بەشی کۆمپیوتەری زانکۆیە.
هەروەک ئەنجوومەنی باڵای دادوەریی عێراق رایگەیاندووە، کچەکە، کەلە سەرەتای ئەم ساڵەوە دایکی خۆی سەربڕی، بە دادگای راگەیاندووە، دایکی بەردەوام سووکایەتی پێدەکرد و بە شێت و نەخۆشی دەروونی، ناوی دەبرد.
ئەو کچە، کە لە ساڵۆنێکی ژنان کاری کردووە، لە دانپێدانانەکانیدا گوتویەتی، لە یوتیوب بەدوای رێگایەکدا گەڕاوە بۆ لەناوبردنی دایکی و دواتر لەسەر کورسیی ساڵۆن، بە مووس سەری بڕیوە.
باسنيوز