ئەیاد عەللاوی: بەکارهێنانی تووندوتیژی دژی خۆپێشاندەران بەهۆی چاوپۆشییەوەیە
ئەیاد عەللاوی ئەمڕۆ شەممە لە توویتێکدا لە هەژماری خۆی رایگەیاند، "بەکارهێنانی تووندوتیژیی زۆر دژی خۆپێشاندەرانی ئاشتیخواز دەیسەلمێنێت ئەو هێزەی بۆ پاراستنی خۆپێشاندەران راسپێردراوە، بێدەسەڵاتە یان چاوپۆشی دەکات و دیارە ئامانجەکە بریتییە لە هەوڵی بڵاوەپێکردنی خۆپێشاندەران".
ئەیاد عەللاوی ئاماژەی بەوە کرد، "داوا لە سوپای عێراق دەکەم بەرپرسیارێتیی پاراستنی خۆپێشاندەران لە هێرشی میلیشیاکان لە ئەستۆبگرێت و داوا لە خۆپێشاندەران دەکەم خۆڕاگربن، چونکە ئەوان ئێستا مێژوو و سەرکەوتن درووستدەکەن".
بەپێی کۆمیسیۆنی باڵای سەربەخۆی مافەکانی مرۆڤ لە عێراق، بەهۆی دەستپێکردنی خۆپێشاندانەکانەوە دژی گەندەڵی، بێکاری، هەژاری، حکومەت و لایەنە سیاسییەکان لە عێراق سەریانهەڵداوە.
لە یەکی مانگی ئۆکتۆبەری رابردووەوە تاوەکو ئێستا 544 کەس کوژراون و زیاتر لە 23 هەزار کەس برینداربوون و دەیان کەسی دیکەش رفێندراون یان بێسەروشوێنکراون.