دادگا لێکۆڵینەوە لەبارەی کڕین و فرۆشتنی پۆستە حکوومییەکانی عێراق دەکات

دادگا لێکۆڵینەوە لەبارەی کڕین و فرۆشتنی پۆستە حکوومییەکانی عێراق دەکات
دادگای عێراقی لێکۆڵینەوە لەبارەی کڕین و فرۆشتنی پۆستە حکوومییەکانی وڵاتەکەی، دەکات.

ئەمڕۆ شەممە 15-2-2020، عەبدولستار بەیرەقدار، گوتەبێژی فەرمیی ئەنجوومەنی باڵای دادوەریی عێراقی، لە بەیاننامەیەکدا رایگەیاندووە، سەرۆکی ئەنجوومەنەکە فەرمانی بە دادگای کەرخ لە بەغدا کردووە لێکۆلینەوە بکات.

عەبدولستار بەیرەقدار هەروەها رایگەیاندووە، سەرۆکی ئەنجوومەنی باڵای دادوەریی عێراق فەرمانی کردووە هەموو ئەو کەسانە بانگهێشتی دادگا بکرێن، کە لە میدیاکانەوە باس لە کڕین و فرۆشتنی پۆستەکانی حکوومەتی عێراق لەنێوان لایەنە سیاسییەکان، دەکەن.

ئەو بڕیارەی سەرۆکی ئەنجوومەنی باڵای دادوەرییعێراق دوای ئەوە دێت، کە ئیبراهیم سومەیدەعی، سیاسەتمەداری عێراق رایگەیاندبوو، لایەنە سیاسییە عێراقییەکان لە نێوان خۆیان کڕین و فرۆشتن بە پۆستە حکوومییەکانی وڵاتەوە دەکەن.













باسنيوز


Top