عێراق لە ریزبەندی پێشەوەی وڵاتانی عەرەبیدایە کە زۆرترین قەرزیان لە بانکی نێودەوڵەتی کردوە

عێراق لە ریزبەندی پێشەوەی وڵاتانی عەرەبیدایە کە زۆرترین قەرزیان لە بانکی نێودەوڵەتی کردوە
بە گوێرەی دواین ریزبەندی وڵاتانی عەرەبی کە زۆرترین پارەیان بە مەبەستی وەبەرهێنان یان دوبارە گەشەپێدانەوەی وڵات لە بانکی نێدەوڵەتی قەرزکردوە، میسر بە پلەی یەکەم و عێراقیش پلەی شەشەمی ریزبەندییەکەی گرتوە.



میسر بە قەرزکردنی 22.4 ملیار دۆلار لەناو وڵاتانی عەرەبیدا لە پلەی یەکەمدایە


بە گوێرەی دواین ئامار کە دامەزراوەی نێودەوڵەتی ( WBG finance) بڵاویکردوەتەوە، وڵاتی میسر تائێستا 22.4 ملیار دۆلاری لە بانکی نێودەوڵەتی وەکو قەرز وەرگرتوە لە پلەی یەکەمی وڵاتانی عەرەبیدایە بۆ وەرگرتنی زۆرترین قەرز و وڵاتی مەغریبیش 18.7 ملیار دۆلاری وەکو قەرز وەرگرتوە.



عێراق تاوەکو ئێستا 5.6 ملیار دۆلاری لە بانکی نێودەوڵەتی قەرز کردوە


ئەوەش هاتوە، عێراق تاوەکو ئێستا 5.6 ملیار دۆلاری لە بانکی نێودەوڵەتی قەرز کردوە و لەناو وڵاتانی عەرەبیدا لە پلەی شەشەمدا دێت، هاوکات وڵاتی لوبنان 2.3 ملیار دۆلاری وەکو قەرز وەرگرتوە.



خەندان
Top