باڵوێزی رووسیا ناراستەخۆ سەرکردە عێراقییەکان بەدرۆ دەخاتەوە

باڵوێزی رووسیا ناراستەخۆ سەرکردە عێراقییەکان بەدرۆ دەخاتەوە
باڵوێزی رووسیا لە بەغدا لەبارەی رێکخراوی تیرۆریستی داعش، ناراستەوخۆ سەرکردە عێراقییەکان بەدرۆ دەخاتەوە.

ئەمڕۆ پێنجشەممە 13-2-2020، مەکسیم مەکسیمۆڤ، باڵوێزی رووسیا لە بەغدا بە ئاژانسی (سپۆتنیک)ی وڵاتەکەی راگەیاندووە، داعش زیانی گەورەی بەرکەوتووە، بەڵام ”هێشتا زۆر زووە بۆ ئەوەی باسی سەرکەوتنی کۆتایی بەسەر داعش لە عێراق بکەین“.

مەکسیم مەکسیمۆڤ هەروەها رایگەیاندووە، چەندین شانەی نووستووی سەر بە داعش و گرووپی توندڕەو هێشتا لە شارەکانی عێراقدا هەن و کردەی تیرۆریستی ئەنجام دەدەن.

ئەو لێدوانەی باڵوێزی رووسیا لە بەغدا لەکاتێک دایە، کە حەیدەر عەبادی، سەرۆک وەزیرانی پێشووی عێراق (2014-2018) لە مانگی 12ـی 2017 رایگەیاند، داعش لە عێراق کۆتایی پێهات.

دوای ئەو لێدواەی حەیدەر عەبادی، سەرکردە عێراقییەکان بەردەوام باس لەوە دەکەن، کە میلیشیاکانی حەشدی شەعبی و هێزە عێراقییەکان توانیویانە داعش لەناو ببەن.











باسنيوز


Top