رۆژی کچانە.. کچانی بابل دەچنە پاڵ خۆپیشاندەران
ئەمڕۆ پێنجشەممە 13-2-2020، ژمارەیەکی زۆری کچ و ژنانی بابل بەکۆمەڵ روویان لە گۆڕەپانی سەرەکیی شارەکە کرد و بەشداریی خۆپیشاندانەکانیان کرد.
هەر ئەمڕۆ، ژمارەیەکی زۆری کچ و ژنانی بەغدا، بە کۆمەڵ روویان لە گۆڕەپانی تەحریر کرد و بەشداریی خۆپیشاندانەکانیان کرد.
خۆپیشاندانەکان لە رۆژی 1-10-2019ـەوە لە بەغدا و زۆربەی شارەکانی عێراق دژی گەندەڵی و نەبوونی خزمەتگوزارییە سەرەتاییەکانی ئاوی خواردنەوە و کارەبا و بێکاریی گەنجان، دەستیان پێکرد.
بەهۆی خۆپیشاندانەکان و کەوتنەوەی توندوتیژی تێیاندا، زیاتر لە 600 هاووڵاتی و کارمەندی ئەمنی گیانیان لەدەست داوە و زیاتر لە 16 هەزاری دیکەش بریندار بوون، جگە لە کەمئەندامبوونی 700 کەس و ژمارەکانیش بەردەوام لە بەرزبوونەوە دان.
باسنيوز