سەرکردەیەکی عێراقی واز لە وڵاتەکەی دەهێنێ و کێشەی فەلەستین چارەسەر دەکات
ئەیاد عەللاوی، سەرۆکی هاوپەیمانیی نیشتمانیی عێراقی لە هەژماری تایبەتیی خۆی لە تۆڕی کۆمەڵایەتیی (تویتەر) رایگەیاندووە، بە تەلەفۆن پەیوەندیی بە مەحمود عەباسی سەرۆکی فەلەستین کردووە.
ئەیاد عەللاوی هەروەها رایگەیاندووە، ئەوان بەردەوام پشتگیریی گەل و سەرکردایەتیی شەرعیی فەلەستین دەکەن بۆ بەدەستهێنانی ”مافەکانی“.
عەللاوی ئاماژەی بەوەش کردووە، کە لەگەڵ مەحمەد عەباس رێک کەوتووە ”لە ماوەیەکی زۆر نزیکدا“ کۆبوونەوەیەکی دووقۆڵی بۆ تاوتوێکردنی پێشهاتەکان و هەنگاوەکانی داهاتوو، ساز بکەن.
باسنيوز