پەرلەمانی عێراق هەوڵی تێکەڵکردنی دوو وەزارەت دەدات
لە پەرلەمانی عێراقەوە پێشنیازێک بۆ لێکدان و تێکەڵکردنی هەردوو وەزارەتی نەوت و کارەبای وڵاتەکە، دەخرێتە روو.
ئەمجەد عیقابی، ئەندامی لێژنەی نەوت و وزەی پەرلەمانی عێراق بە رۆژنامەنووسانی راگەیاندووە، پێشنیازەکە لەلایەن لێژنەکەیەوە کراوە، بۆ ئەوەی هەردوو وەزارەت لەژێر ناوی وەزارەتی وزە، یەکبخرێن.
ئەمجەد عیقابی هۆکاری ئەو پێشنیازەی بۆ کەمکردنەوە و لەناوبردنی ئەو دووریەی نیوانیانە لەبارەی وزەی کارەباوە، کە عێراق بە دەست کەمیی ئەو وزەیە دەناڵێنێت.
ئەو پەرلەمانتارە ئاماژەی بەوەش کردووە، کە ئەو پێشنیازە پێویستیی بە داڕشتنی یاسایەکی تایبەت بە وەزارەتی وزە هەیە.
باسنیوز