بەرپرسێکی عێراقی لە کارەکەی دوور خرایەوە

 بەرپرسێکی عێراقی لە کارەکەی دوور خرایەوە


بەرپرسێکی عێراقی، کە پەیوەندیی راستەوخۆی بە هەرێمی کوردستانەوە هەبوو، لەکارەکەی دوور دەخرێتەوە و نووسراوی دوورخستنەوەکەی بڵاو دەبێتەوە.

بەپێی نووسراوێکی دەسەڵاتی فڕۆکەوانیی مەدەنیی عێراقی، کە راستەوخۆ سەر بە ئەنجوومەنی وەزیرانە، عەلی خەلیل ئیبراهیم، بەڕێوەبەری دەسەڵاتەکە لەکارەکەی دوور خراوەتەوە.

لە نووسراوەکەدا، کە هیچ ئاماژەیەکی بە هۆکارەکەی نەکردووە و لەژێر ناونیشانی ”فەرمانی ئیداری“ دەرچووە، لە رۆژی دووشەممە 10-2-2020ـوەوە عەلی خەلیل ئیبراهیم لە پۆستەکەی لادراوە.

بەپێی دەستوور و یاسای عێراقی، دەسەڵاتی فڕۆکەوانیی مەدەنیی عێراقی دەسەڵاتی بەسەر ئاسمانی عێراق بە هەموو هەرێمەکانیشەوە هەیە و بەپێیەش، هەردوو فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتیی هەولێر و سلێمانی لەژێر دەسەڵاتی ئەو دەسەڵاتەن.




باسنیوز
Top