بۆمبێكی چێندراو به‌كاروانێكی هێزه‌كانی ئه‌مریكا ته‌قییه‌وه
سه‌رچاوه‌یه‌كی ئه‌منی له به‌غدا بە میدیاکانی عێراقی راگه‌یاندوە، كاروانێكی هێزه‌كانی ئه‌مریكا كه سه‌ر به‌كۆمپانیایه‌كی ئه‌منی بون و ژماره‌یه‌ك كه‌لوپه‌لی سه‌ربازیان له‌باشوری به‌غداد هه‌ڵگرتبو، له‌رێگه‌ی بۆمبێكی چێندراوه‌وه كراوه‌ته ئامانج.
سەرچاوەکە باسی لە زیانەکانی تەقینەوەکە نەکردوە، کە کاروانێکی هێزەکانی ئەمریکای کردوەتە ئامانج.
عەلی غانمی، پەرلەمانتاری عێراق و ئەندام لە لیژنەی ئەمن و بەرگری دوێنێ دوشەممە لە لێدوانێکدا رایگەیاند، "هێزەكانی ویلایەتە یەكگرتوەكانی ئەمریكا لە 15 بنكەی سەربازی ناو عێراق دەستیانكردوە بە كشاندنەوەی هێزەكانیان".
ئاماژەی بەوەشكرد، لە ئێستادا هێزەكانی ئەمریكا پەیتا پەیتا بەرەو دو بنكەی سەربازی دەكشێنەوە كە یەكەمیان لە هەولێری پایتەختی هەرێمی كوردستان و ئەوەی دیكەیان بنكەی سەربازی عەین ئەسەدە لە پارێزگای ئەنبار.
هێزەكانی ویلایەتە یەكگرتوەكانی ئەمریكا لە ساڵی 2003دا هاتنە ناو خاكی عێراق و رۆڵیان هەبو لە كۆتاییهێنان بە رژێمی بەعس بە سەرۆكایەتی سەددام حسێن، لەوكاتەوە تا ئێستا هێز و پێگەی لەناو خاكی عێراق و هەرێمی كوردستاندا هەیە و هاوشان لەگەڵ هێزەكانی هاوپەیمانان دژ بە داعش مەشق بە هێزە سەربازییەكانی ناوخۆ دەكەن.
خەندان