د.شه‌فیق قه‌زاز: یەکێک لە ئەگەرەکانی ئەمریکا لە عێراق گەڕانەوەیە بۆ پرۆژەکەی بایدن

د.شه‌فیق قه‌زاز: یەکێک لە ئەگەرەکانی ئەمریکا لە عێراق گەڕانەوەیە بۆ پرۆژەکەی بایدن
سیاسه‌تمه‌دارێكی كورد ئاماژه‌ به‌وه‌ ده‌كات، كه‌ دۆخی عێراق به‌ره‌و ئاڵۆزی ده‌ڕوات و ئه‌گه‌ر چاره‌سه‌ری دۆخه‌كه‌ نه‌كرێت، دوور نییه کە‌ پێشنیاری (جۆبایدن) بۆ سێ پارچه‌بوونی عێراق دووباره‌ نه‌بێته‌وه‌.

د.شه‌فیق قه‌زاز، سیاسه‌تمه‌دار و وه‌زیری پێشووی مافی مرۆڤی عێراق، لەمبارەوە ڕایگەیاند: "له ‌عێراقدا قه‌یرانی سه‌ركرده ‌هه‌یه‌، عێراق كه‌سێكی بوێری ده‌وێت کە له‌خۆبردوو بێت و ته‌جاوزی خواستی شه‌خسی و حزبی و ئایینی بكات، قه‌ی چی ده‌كات با محه‌مه‌د تۆفیق عه‌لاوی، بچێت له‌به‌رده‌م خۆپیشانه‌رانده‌اندا بڵێت (من به‌ڵێن ده‌ده‌م ئه‌وه‌ی ئێوه‌ گوتتان جێبه‌جێی بكه‌م) ئه‌گه‌ر سه‌ركه‌وتووش نه‌بوو، دواجار نابێته‌ شكست، چونكه‌ كه‌س نییه‌ بتوانێت هه‌موو گرفته‌كانی عێراق چاره‌سه‌ر بكات، ئه‌بێت توانای ئه‌وه‌ی هه‌بێت به‌ره‌نگاری خواستی لایه‌نه‌كانی دیكه‌ ببێته‌وه‌، ئه‌گه‌ر ئه‌وه‌ی پێ بكرێت و پشتگیریی خۆپیشانده‌رانده‌رانی هه‌بێت، سه‌ركه‌وتوو ده‌بێت، به‌ڵام به‌پێچه‌وانه‌وه‌ ئه‌گه‌ر كابرایه‌كی (بووده‌ڵه‌) بێت و سه‌ر شۆڕ بكات بۆ قسه‌ی سه‌ركرده‌ی ئاوینی و ده‌ره‌وه‌ی عێراق، سه‌ركه‌وتوو نابێت، ئێستا خۆپیشانده‌ران حه‌قیانه‌ خوێنیان رشتووه و‌ خه‌باتیان كردووه‌ و له‌ هه‌مووی گرنگتر ئه‌وه‌یه‌ كه‌ تامی سه‌ركه‌وتنیان كردووه‌".

گوتیشی: "له‌ ئه‌گه‌ری تێكچوونی دۆخی عێراق، ئه‌‌مریكا و ئێران ئه‌وه‌نده‌ زه‌ره‌رمه‌ند نابن، ئه‌مریكا له‌ عێراق ناكشێته‌وه‌، ئه‌وه‌نده‌ بەرژەوەندیی هه‌یه‌ زیاتر له‌ سه‌ركرده‌كانی عێراقیش به‌ده‌م عێراقه‌وه‌یه‌ و جێی ناهێڵت و ئێرانیش ناتوانێت تاسه‌ر ده‌ست به‌سه‌ر عێراقدا بگرێت، بۆیه‌ ئه‌گه‌ر خۆپیشانده‌ران و سه‌ركرده‌كانی عێراق بچنه‌وه‌ قاڵبی سه‌روه‌ریی عێراق. عێراق دۆخه‌كه‌ی باش ده‌بێت".

ئەو سیاسەتەمەدارە کوردە راشی گه‌یاند: "باشترین حاڵه‌تی عێراق ئه‌وه‌یه‌ كه‌ محه‌مه‌د تۆفیق عه‌لاوی بێته‌ پێشه‌وه‌ و له‌گه‌ڵ خه‌ڵكدا ڕاستگۆ بێت، سه‌ركرده‌ ده‌بێ له‌ رۆژی ته‌نگانه‌ له‌گه‌ڵ خه‌ڵكی خۆی بێت و هه‌نگاو به ‌هه‌نگاو باش ده‌بێت خراپترین حاڵه‌ت دروستبوونی شه‌ڕی ناوخۆ و ململانێی ئایینی و حزبی و ده‌وڵه‌تانی دراوسێش عێراقیان خۆش ناوێت، ئه‌گه‌ر نه‌توانن ئه‌مه‌ بكه‌ن با عێراق دابه‌شی سێ هه‌رێم بێت".

ئه‌وه‌شی خسته ‌ڕوو: "ئه‌مریكا بۆیه‌ سه‌دامی لا دا تا عێراق بۆ خۆی بمێنێته‌وه و‌ ئێستاش ئه‌گه‌ر بزانێت عێراق خێری پێوه‌ ماوه،‌ ئه‌وه‌ هه‌وڵ ده‌دات وه‌ك خۆی بمێنێته‌وه‌ به‌م یه‌ك پارچه‌ییه‌، به‌ڵام ئه‌گه‌ر هاته‌ ئه‌وه‌ی هیچی پێ نه‌كرێت و داواشی لێ ده‌كه‌ن عێراق چۆڵ بكات، نه‌شتوانێت ته‌داخولی ناوخۆ بكات و ئه‌ویش بڕوا ده‌هێنێت به‌وه‌ی كه‌ بگه‌ڕێته‌وه‌ بۆ پرۆژه‌كه‌ی (بایدن) كه‌ یه‌كێكه‌ له‌ پرۆژه‌كان و (بایدن) به‌ربژێره‌ بۆ هه‌ڵبژاردنی ئه‌مساڵی ئه‌مریكا و ئه‌مه‌ریكا ده‌توانێت ئه‌و پرۆژه‌یه‌ بخاته‌ رۆژه‌ڤه‌وه"‌.

د.شه‌فیق قه‌زاز ئاماژەی بەوەش کرد: "ئه‌مریكا موجازه‌فه‌ ناكات، به‌ڵام پشتیوانی كورده‌ و كوردیش ده‌بێت و به‌دیلی هه‌بێت بۆ ئه‌گه‌ری هاتنه‌ناوه‌ی هه‌ر دۆخێكی تازه‌ی عێراق، سوننه‌ش تووشی په‌راوێزخستن بوون له‌گه‌ڵ هاتنی داعش و ئه‌وانیش نرانه‌ پاڵ ئه‌و ته‌وژمه‌ و شیعه‌ ده‌سه‌ڵاتی خۆی به‌سه‌ر حكوومه‌تدا به‌هێز كرد و ئه‌مانه‌ هه‌مووی هۆكاری سلبین بۆ سوننه‌، به‌ڵام نابێت پەراوێز بخرێن و ده‌بێ رۆڵیان هه‌بێت به ‌هه‌مان شێوه‌ كوردیش ده‌بێت په‌راوێز نه‌خرێت بۆ ئه‌مه‌ش پرۆژه‌ی بایدن زۆر گرنگه‌".












باسنيوز


Top