رەوتی سەدر ھەڕەشە لە حكومەت دەكات
کازم عیساوی، راوێژکاری ئەمنی موقتەدا سەدر رایگەیاند "ئەگەر سەرۆک وەزیرانی داهاتوو حکومەتەکەی لە کەسانی حزبی پێکبهێنێت، ئەوا عێراقی بۆ دەکەینە دۆزەخ و لە ماوەی سێ رۆژدا حکومەتەکەی شکستپێدەهێنین".
گوتیشی "نابێت بە هیچ شێوەیەک وەزیرانی کابینەی حکومەتەکەی محەمەد عەللاوی ئینتیمایان بۆ لایەنە شیعەکان هەبێت".
راوێژكارەكەی سەدر ئاماژەی بەوەشدا "دەبێت عەللاوی بەر لە کۆتاییهاتنی وادەی دەستووری کابینەی حکومەتەکەی پێشکەش بە پەرلەمان بکات".
ئەوە لە كاتێكدایە بڕیارە سەرۆک وەزیرانی راسپێردراو لەگەڵ خۆپیشاندەران کۆببێتەوە.
حەسەن جەلال کینانی، پەرلەمانتاری عێراق رایگەیاند، ئەم هەفتەیە محەمەد عەللاوی، سەرۆک وەزیرانی راسپێردراوی عێراق لەبارەی پێکهێنانی کابینەی حکومەتەکەی لەگەڵ خۆپیشاندەران کۆدەبێتەوە.
گوتیشی، جگە لە خۆپیشاندەران عەللاوی لەگەڵ بەشێک لە پەرلەمانتارانیش کۆدەبێتەوە. جەختیکردەوە. سەرۆک وەزیران پەیوەستە بە دانانی کەسانی بێلایەن بۆ کابینەی حکومەتەکەی دیاریبکات.
K24 -