وەزارەتی ناوخۆی عێراق ده‌ستگیركردنى پێنج تیرۆرستی له موسڵ راگەیاند
وه‌زاره‌تى ناوخۆی عێراق له راگه‌یه‌ندراوێكدا رایگەیاند، به‌ڕێوەبه‌رایه‌تى كاروبارى بازگه‌كانى سه‌ر به فه‌رمانده‌ى پۆلیسى نه‌ینه‌وا به پشت به‌ستن به زانیارى هه‌واڵگیرى ورد، توانى پێنج تیرۆرستى داعش له شارى موسڵ ده‌ستگیر بكات.
ئه‌و ئۆپەراسیۆنه له بازگه‌ى نه‌سر له ده‌روازه‌ى باشورى رێگاى موسل-به‌غدا ئه‌نجامدراوە و سەرکەوتو بوە
ئاماژەی بەوەشکردوە، ئه‌و ئۆپەراسیۆنه له بازگه‌ى نه‌سر له ده‌روازه‌ى باشورى رێگاى موسل-به‌غدا ئه‌نجامدراوە و سەرکەوتو بوە.
پێشتریش شانه‌ی راگه‌یاندنی سه‌ربازی عێراق ئاشكرایكردبو، قۆناغی هه‌شته‌می ئۆپه‌راسیۆنی ئیراده‌ی سه‌ركه‌وتن بۆ گه‌ڕان و پشكنین له‌سنوری عه‌تشانه‌و بادۆشی باكوری رۆژهه‌ڵاتی موسڵ به‌رده‌وامه.
پێشتر له‌چه‌ند ناوچه‌یه‌كی موسڵ به‌تایبه‌ت سنوره‌كانی سوریا‌و باكوری رۆژهه‌ڵاتی ئه‌و شاره، جموجۆڵه‌كانی داعشی زیادیكردبو
پێشتر له‌چه‌ند ناوچه‌یه‌كی موسڵ به‌تایبه‌ت سنوره‌كانی سوریا‌و باكوری رۆژهه‌ڵاتی ئه‌و شاره، جموجۆڵه‌كانی داعشی زیادیكردبو، چه‌ندین كرده‌وه‌ی توندوتیژی و رفاندن و كوشتن و ته‌قینه‌وه‌یان له‌دژی هێزه ئه‌منیه‌كان و هاوڵاتیانی مه‌ده‌نی ئه‌نجامدا.
خەندان