سەدر كڵاوشینەكان دەكێشێتەوە

سەدر كڵاوشینەكان دەكێشێتەوە
موقتەدا سەدر، داوا لە کڵاوشینەکان دەکات گۆڕەپانی خۆپیشاندانەکان جێبهڵن و دەشڵێ نابێ خۆپیشاندانەکان بە حزبی بکرێن.

موقتەدا سەدر، رێبەری رەوتی سەدر لە تویتێکدا 18 خاڵی بەناوی پەیماننامەی شۆڕشی چاکسازیی بڵاوکردووەتەوە و تێیدا جەختی لەسەر بەردەوامبوونی خۆپیشاندانی ئاشتیانە کردووەتەوە، بەشێوەیەک خۆپیشاندەران هەڵنەکوتنە سەر موڵک و ماڵی گشتی و نابێت خۆپیشاندانەکانیش بە حزبی بکرێن.

لە راگەیەندراوەکەدا هاتووە "نابێت خۆپیشاندەران هێرشبکەنە سەر هێزە ئەمنییەکان و دەبێت کەسێکیش وەکو گوتەبێژی خۆپیشاندەران دیاریبکرێت".

سەدر، دووپاتی لەسەر کشانەوەی کڵاوشینەکان کردووەتەوە و داوایکردووە، هێزە ئەمنییەکان خۆپیشاندەران بپارێزن و هەینی داهاتووش خۆپیشاندانی فراوان ئەنجامبدرێت.





K24 -
Top