پەرلەمانتارێکی سائیرون هەڕەشە لە سوپای ئەمریکا دەکات

پەرلەمانتارێکی سائیرون هەڕەشە لە سوپای ئەمریکا دەکات
پەرلەمانتارێکی هاوپەیمانیی سائیرون، کە موقتەدا سەدر سەرۆکایەتیی هاوپەیمانییەکە دەکات، هەڕەشە لە سوپای ئەمریکا لە عێراق، دەکات.

بەدر زیادی، پەرلەمانتاری هاوپەیمانیی سائرون لە پەرلەمانیعێراق، بە رۆژنامەی (سەباح)ی فەرمیی عێراقی راگەیاندووە، ئەگەر ئەمریکا بڕیارەکەی پەرلەمانی عێراق جێبەجێ نەکا، ئەوا لە وەرزی نوێی پەرلەمان بڕیاری دیکە دژی ئەمریکا دەدرێت.

بەدر زیادی پێی وایە ئەمریکا بە نیازە سیستەمی دژومووشەکیی پاتریۆت لە بنکەی سەربازیی عەین ئەسەد جێگیر بکات و بەوەش ”دەیەوێ بنکەکە بکاتە بنکەیەکی هەمیشەیی ئەمریکا لە عێراق“.

ئەو پەرلەمانتارەی سائیرون هەڕەشەی کردووە و رایگەیاندووە، عێراقییەکانهەرگی رێگا نادەن بنکەی سەربازیی عەین ئەسەد ببێتە بنکەیەکی هەمیشەیی سوپای ئەمریکا.

پەرلەمانی عێراق رۆژی یەکشەممە 5-1-2020، بەهۆی کوژرانی قاسم سولەیمانی و ئەبو مەهدی موهەندیس، بەبێ ئامادەبوونی نوێنەرانی کورد و سوننە، بڕیاری دەرکردنی هێزە بیانییەکانی لە عێراق، پەسەند کرد.

بەرەبەیانی رۆژی هەینی 3-1-2020، سوپای ئەمریکا لەڕێی فڕۆکەی بێفڕۆکەوانەوە، کاروانێکی چەکداریی حەشدی شەعبی لە فڕۆکەخانەی بەغدا بۆردومان کرد.

بەهۆی بۆردومانەکەوە، هەریەکە لە ئەبومەهدی موهەندیس، جێگری سەرۆکی دەستەی میلیشیاکانی حەشدی شەعبی و قاسم سولەیمانی، فەرماندەی سوپای قودسی سەر بە سوپای پاسدارانی ئێران و نۆ بەرپرس و چەکداری دیکەی حەشدی شەعبی، کوژران.

قاسم سولەیمانی، کە لە 11-3-1957 لە گوندی قەنات مەلەک لە شاری کرمان لە باشووری رۆژهەڵاتی ئێران لە دایک بووە. سولەیمانی یەکێک بوو لە فەرماندە و بڕیاربەدەستە باڵاکانی ئێران.













باسنيوز


Top