پاپای ڤاتیکان نزا بۆ بەرقەراربوونی ئاشتی لە عێراق دەکات

 پاپای ڤاتیکان نزا بۆ بەرقەراربوونی ئاشتی لە عێراق دەکات
پاپای ڤاتیکان نزا (دوعا) بۆ بەرقەراربوونی ئاشتی لە عێراق دەکات و پەیامێک کەسایەتییەکی ئاینیی مەسیحیی عێراق دەنێرێت.

لە نامەکەدا، کە بۆ کاردیناڵ مار لویس ساکۆ، پەتریارکی بابلی کلدانیی عێراقی ناردووە، پاپا فرەنسیس، پاپای ڤاتیکان هیوای بەیەکەوە ژیانی ئاشتییانەی بۆ گەلانی عێراق خواستووە.

پاپا فرەنسیس هەروەها رایگەیاندووە، کە نزا بۆ بەرقەراربوونی ئاشتی لە عێراق و خۆڕاگرتنی عێراق بەرامبەر هەموو ئەو کێشانەی دەبنە لەمپەر لەبەردەم ئاشتەوایی لە عێراق، دەکات.





باسنيوز
Top