بەغداد میوانداری کۆبونەوەی وڵاتانی ئەندام لە "ئۆپیک" دەکات

بەغداد میوانداری کۆبونەوەی وڵاتانی ئەندام لە
هەردو وەزارەتی نەوت و کلتوری عێراق بڵاویانکردەوە، بە بۆنەی 60مین ساڵەی دامەزراندنی رێکخراوی وڵاتانی هەناردەکاری نەوت (ئۆپیک)، لە مانگی ئەیلولی ئەمساڵ عێراق میوانداری کۆبونەوەیەکی فراوانی رێکخراوەکە لە بەغدا دەکات.



کۆبونەوەکە لە هۆڵی "الشعب" لە ناوچەی مەیدان لە بەغدا بەڕێوەدەچێت


عەبدولئەمیر حەمدانی، وەزیری رۆشنبیری و کلتوری عێراق بە رۆژانامەی سەباح-ی راگەیاندوە، وەزارەتی نەوتی عێراق داوای کردوە بە هەماهەنگی کۆمپانیای بەباڕارکردنی نەوتی عێراق ئامادەکاری بۆ ئەو کۆبونەوەیە بکرێت، ئەوانیش بڕیاریانداوە کۆبونەوەکە لە هۆڵی "الشعب" لە ناوچەی مەیدان لە بەغدا بەڕێوەبچێت.



کۆبونەوەکە هاوکاتە لەگەڵ 60مین ساڵەی دامەزراندنی رێکخراوەکە لە ساڵی 1960 لە شاری بەغدادا


ئاماژەی بەوەشکردوە، کۆبونەوەی وڵاتانی هەناردەکاری نەوت (ئۆپیک) لە عێراق هاوکاتە لەگەڵ 60مین ساڵەی دامەزراندنی رێکخراوەکە لە ساڵی 1960 لە شاری بەغدادا.

هەروەها عاسم جیهاد وتەبێژی وەزارەتی نەوتی عێراق رونیکردوەتەوە، ئەوان بۆ سەرپەرشتیکردنی ئەو کۆبونەوەیە چەند لیژنەیەکی ئامادەکارییان پێکهێناوە و بە گرینگی دەزانن رێکخراوەکە هاوشێوەی کاتی دامەزراندنی بە زیندویی بمێنێتەوە.




خەندان
Top